ڕێکخراوه ی سۆز فۆندس

بۆ منداڵانی کوردستان به شێوه یه كی گشتی و به شێوه یه کی تایبه تیش منداڵه که م ئه ندامه کان

Zaniary gishty
projekan
Aheng 18-11-2006
bo mindalan
Nederlands

له سه ر داخوازی دامه زرێنه ری ڕێکخراوه که و له دوای ڕازی بوونی ئه ندامانی ده سته ی دامه زرێنه ر بڕیار درا که یه که م پرۆژه ناوی ساماڵ بێت، ئه مه ش بۆ ڕێز لی نان له گیانی باوکی به ڕێز و خۆشه ویستی دامه زرێنه ری ڕێکخراوه که.

  پرۆژه ی ساماڵ بۆ په یمانگای ئاوات :

بۆ ئه م په یمانگایه ئه مانه وێت وه ك ده ست پێکردنێك ژووری نان خواردن و چێشتخانه که یان بۆ چاك بکه ین به شێوه یه کی پاك و خاوێن.

 

که ل و په لی یاری و انه ڕوون کردنه وه بۆ منداڵان.

 

چاك کردنی شوێنی تایبه ت به یاری کردن، له پۆله کان و به تایبه تی شوێنی یاری له گۆڕه پانی قوتابخانه که.

پرۆژه ی ساماڵ بۆ په یمانگای ڕوناکی: 

بۆ ئه م په یمانگایه وه ره قه ی بررایل تایبه ت پێویسته بۆ نووسینی بررایل و ئێمه هه وڵ ئه ده ین که ئه و وه ره قانه به گوێره ی توانا بۆ یان بکڕین و بۆیان بنێرین.

بۆ  ئه وه ی که ماوه و کاتێکی زۆر بۆ مامۆستایان و خوێندکاران بگه ڕێته وه و به شێوه یه کی باش و چاك کتێبه کان چاپ بکرێ له سه ر شێوازی بررایڵ، زۆر هه وڵ ئه ده ین که ئامێرێکی کۆپی بررایڵ بۆ ئه م په یمانگایه بکڕین و هه روه ها خۆیان چه ند ئامێرێکیان ‌‌هه یه، که ئیستا شێوازی کار کردنی نازانن و دوای گه ڕانێکی زۆر زانیمان ئه و ئامێرانه بۆ چی به کار ده هێنرێ و ئیستا

 وه ره قه ی تایبه تمان بۆ ئاماده کردووه و شێوازی کارکردن و چه ند که ل و په لێکی تایبه تی تر بۆ ئه وه ی ئه وانیش بکه ونه وه کار و سوودیان لێ وه ر بگیرێ.

هه‌ روه ها سه ردانی قوتابخانه ی نابینایانمان له ئه مسته ردام کردوه و چاومان به لێپرسراوان که وتووه و چه نده ها ئامۆژگاری و ڕێنمایی مان

وه رگرت و زۆر له سه ر شێوازی وانه وتنه وه و به کار هێنانی ئه و که ل و په لانه ی که به کار ئه هێنرێت له وانه وتنه وه دا. زۆرمان وێنه گرت.

به هیوای ئه وه ی که له داهاتوو یه کی نزیکدا ئه و زانیاریانه له زمانی هۆڵندی یه وه وه ربگێڕین بۆ کوردی بینێرینه وه بۆ کوردستان، بۆ ئه وه ی زۆرترین سوودی لێ وه ربگیرێ.

 

پرۆژه ی ساماڵ بۆ په یمانگای ‌هیوا:

له کوردستان:

 1-  بۆیه کردنه وه ی پۆله کان هه مووی و جوانکاریی و ڕازاندنه وه ی له سه ر شێوازێکی تازه و دڵخۆشکه ر بۆ منداڵان.

 

2-  تازه کردنه وه ی ژووری شانۆ و ئاماده کردنی به شێوازێکی تازه و هونه ری.

 

3-  ئاماده کردنی ژووری وێنه کێشان به هۆکاری وێنه کێشان و هه موو پێداوستی یه کانیان له م باره یه وه.

 

4- ئاماده کردنی په یمانگاکه به که ل و په لی یاری و پێداوستی وانه ووتنه وه.

 

 

له هۆڵاندا:

 سه ردانی قوتانخانه کانی ووڵاتی هۆڵاندا و وێنه گرتنی پۆله کان و چاو پێکه وتنمان به مامۆستایان و که سانی شاره زا له م بواره دا.

کۆکردنه وه ی زانیاری له بوواری وانه ووتنه وه و شێواز و ئه و ئامێر و که ل و په لانه ی که به کار ده هێنرێت.له م بواره دا زۆر سه ردان و چاو پێکه وتمان کردوه و زانیاری زۆرمان کۆ کردۆته وه.

گرنگترین داواکاری په یمانگای هیوا ئه وه یه که زانیاری ته واویان بۆ وه ربگرین له لایه نی

به رده وام بوونی خوێندکارانی نابیستان دوای قۆناغی سه ره تایی و چۆن له هۆڵاندا قۆناغی ناوه ندی به رده وام ده بن. ئێمه ش له م کاته دا زانیاری مان هه یه و به ر ده وامیشین له م لا یه نه وه. ( سه یری چالاکی یه کانمان بکه )


 


You are here: Home-projekan

Previous Topic: Zaniary gishty Next Topic: Aheng 18-11-2006